جەعفەر شێخ مستەفا: سەركردایەتییەكی نوێ بە بەرنامە و سیاسەتێكی نوێوە هەڵدەبژێردرێت

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زۆرباش بەڕێوەچوون و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان وتاریان پێشكەشكرد كە سەرجەمیان پەرۆشی بوو بۆ یەكڕیزیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان.

راشیگەیاند، لە یەك بۆ دوو رۆژی داهاتوودا سەركردایەتیی نوێ بە بەرنامە و سیاسەتێكی نوێوە هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی كاتێك بڕیاری بەستنی كۆنگرەی داوە لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازدایە و بەردەوام هەوڵدەدات بە بەرنامە و پلانی نوێوە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كرێكاران پایەیەكی سەرەكین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share