گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە نێوان (جێب لاریدۆ – نیسان پیکاب) سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتوون لەناو گوندی عیسای رووداوەکە روویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاون بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە و چۆنیەتی رووداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە بەردەوامە، هەر سێ بریندارەکە گەیەنراونتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنوور”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
Total
0
Share