بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەی حەمدانییە کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانییە لە دڵەوە نیگەرانیكردین، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەم و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و سەبوورییان پێببەخشێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئامادەیی خۆی بە هەموو یارمەتی و هاوكارییەك دەردەبڕێت.

 

‎لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە،  خوای گەورە كۆچكردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفا بە برینداران ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان…
Total
0
Share