تەندروستیی هەرێم دەیان ئەمبوڵانس و تیمی پزیشكی دەنێرێتە شوێنی ئاگرەكەی نەینەوا

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە دەیان ئەمبوڵانس و تیمی پزیشك و كارمەندانی تەندروستییان رەوانەی قەزای حەمدانیە كردووە، لەهەمانكاتیشدا لە نەخۆشخانەكانی هەرێم چارەسەری بریندارانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شەوی رابردووی ئەو قەزایە دەكرێت.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەدەیان ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و تیمەكانی پزیشكان و كارمەندانی فریاكەوتن لە قەزای حەمدانیە سەرقاڵی چارەسەركردن و وەرگرتن و ڕەوانەكردنی بریندارانن بۆ شاری هەولێر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەری بریندارانی رووداوەكە دەكەن، هاوكاریی پێداویستی پزیشكی و چارەسەری سووتان لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی حەمدانیە كرا”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە هۆڵی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و 200 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

125 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پشووی رۆژانی جەژنی قوربان لە 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 1ی تەمموزی مانگی داهاتووە”. بەپێی…
Total
0
Share