هەولێر.. كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

لە گەڕەكێكی هەولێر كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە بە چەقۆ كوژرا.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی گوڵان 2 بووە، پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بكوژ و هاوسەرەكەی شەڕ لەنێوانیاندا سەریهەڵداوە، هاوسەرەكەی پەنای بۆ برای مێردەكەی بردووە و ئەویش بەدەنگیانەوە چووە.

ئەوەشی وت، “لەگەڵ گەیشتنیندا، قوربانییەكە، كە ناوی (خەیری سەعید)ە و كارمەندی پاسەوانی سنوورە، لەلایەن براكەیەوە بەر چەقۆ دراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

لەسەر زاری شاهێدحاڵانیشەوە باسی لەوەكرد، بكوژ باری دەروونی ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار و قوربانییەكەش تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 50 ساڵاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share