پرۆژەی ئاڕتفرۆش پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری بە ناونیشانی (رەنگ و ئەزموون) لە سلێمانی دەكاتەوە.
پێشانگاكە تایبەت دەبێت بە كاری هونەرمەندان، (عەلی کەریم، عەلی جۆڵا و محەمەد فەتاح).
كاتژمێر 3ی رۆژی شەممە 30ی ئەیلول پێشانگاكە لە گەلەری ئارتفرۆش، دامەزراوەی ڤیم، پشت پاركی دایك دەکرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.