قەرز بە خاوەن پرۆژەکانی هەرێم دەدرێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم پرۆژەی گەشانەوەی راگەیاند و وەزیرەکەشی دەڵێت، “کاریان پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکانە بە پێدانی بڕێک پارە وەک قەرز”.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان داینەمۆی گەشەسەندنی ئابورین و لە رێگای پڕۆژەی گەشانەوەوە پاڵپشتی دەکرێن و قەرزیان پێدەدرێت.

بەپێی پڕۆژەی گەشانەوە، هەموو خاوەن پرۆژەیەکی بچووک یاخود مامناوەند لەلایەن بانکێکی تایبەتەوە بڕێک قەرزی سنوورداری پێدەدرێت کە زۆرترین بڕی دەگاتە 150 ملیۆن دیناری عێراقی بەبێ دانانی هیچ بارمتەیەک (رەهنێک)، دەبێت ئەو قەرزەش لە ماوەی 36 مانگدا بدرێتەوە.

لەلایەکیترەوە پڕۆژەکە لە سەرەتادا قەرز بە 25 خاوەن پرۆژە دەدات وەک ئەزموونکردن و لە کاتی سەرکەوتنیدا پڕۆژەکە فراوان دەبێت، هاوکات بەپێی پڕۆژەی گەشانەوە بۆ ماوەی شەش مانگ راهێنان بە خاوەن پرۆژەکان دەکرێت دوای وەرگرتنی قەرزەکە بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە سوود لەو قەرزە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لە دیداری جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share