مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندنی بە سێ مەرج دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەفرۆشێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکی  TBIیان راسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی کە 147هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار، مەرجە کڕیار لەکاتی کڕینی دۆلاردا پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگی پێبێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
Total
0
Share