لە بەریتانیا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە زیاتر لە 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2022 لە بەریتانیا زیاتر لە 4 هەزار کەس بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا لەو ساڵەدا پلەکانی گەرما سەروو 40 پلەی تێپەڕاند.

توێژینەوەیەکی فەرمانگەی ئاماری نیشتیمانی لە بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات لە ساڵی 2022 دا 4 هەزار و 507 حاڵەتی مردن کە پەیوەندییان بە بەرزی پلەکانی گەرماوە هەبووە تۆمارکراوە.

بەریتانیا گەرمترین ڕۆژی لە مانگی تەموزی ساڵی 2022 تۆمارکرد، کاتێک پلەکانی گەرما 40 پلەی سەدی تێپەڕاند، ئەوەش لە چوارچێوەی شەپۆلێکی گەرما کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا سەرانسەری ئەوروپای گرتەوە.

ئەو فەرمانگەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرترین مەترسی گیانلەدەستدان لە لەندەن بووە کاتێک پلەکانی گەرما لە سەرووی 29 پلەی سەدییەوە تۆمارکراوە و مەترسی مردنی بۆ سێ ئەوەندە بەرزکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی THAADـی ئەمریکی تێکشکێندرا

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئـ.ـێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دووەمین سیستمی بەرگریی مووشەکیی…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه‌. دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى…
Total
0
Share