حكومەتی عێراق لە بەرژەوەندیی هەڵەبجە بڕیاریدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا چوار بینا بۆ فەرمانگە فیدراڵییەكانی عێراق لە هەڵەبجە دروستبكرێت و تێچوو و پێویستییەكانیان بگرێتە ئەستۆ.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەڵەبجە بیناكانیان بچووكە و ناتوانرێت وەك پێویست كاری هاوڵاتییان راییبكەن، لە كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنیاندا چوار بینا لەسەر رووبەری چوار دۆنم لە شاری هەڵەبجە بۆ فەرمانگە فیدراڵییەكانی عێراق لە هەڵەبجە دروستبكەن كە تێچوو و پێویستییەكانیان بخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق.

راشیگەیاند، بڕیارە شاندێكی وەزارەتەكە سبەی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكانی تایبەت بە دەركردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لەو شارە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت بۆ کۆمپانیا بیانییەکان: دەبێت %85ی کرێکارەکانتان ناوخۆیی بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
Total
0
Share