زیاتر لە پێنج هەزار پلەداری پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پێنج هەزار و 969 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 19026))، خشتەی مانگی ئەیلولی  2023ی پلە بەرزکردنەوەی پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوکراوە، کە تیایدا پێنج هەزار و 969 پلەدار و پێشمەرگە پلەیان بەرزکراوەتەوە.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە هەر چوار ساڵ جارێک پلەی ئەفسەرانی وەزارەتەکە بەرزدەکرێتەوە، بەڵام لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پرۆسەیە دواکەوتبوو بۆیە ژمارەیەکی زۆریان لەو مافە بێبەش بووبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنەکان قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنگەکان قەدەغەکرا و داواش لە…
Total
0
Share