وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گواستنەوەی خوێندكاران بە پاس و تاكسی رێنمایی دەركرد

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران دەركردووە یەكێك لە رێنماییەكاندا بۆ شۆفێران هاتووە كەخوێندكاران دەگوازنەوە، “نابێت رێگەیان پێبدەن دەست لە جامی ئۆتۆمبێلەكان دەربهێنن و نابێت دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەكان بەرزبێت كە خوێندكاران رەفتار و پەیامی ناپەروەردەیی و نەگونجاو بكەن”.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە كە پێویستە شۆفێری ئەو پاس و تەكسییانەی كە منداڵانی باخچە و خوێندكاران دەگوازنەوە ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و كارتی زانیاری پێشكەش بە كارگێریی ناوەندییەكانی خوێندن بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر شۆفێرێك پابەند نەبوو بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە و سكاڵای لەسەركرا پاش ساغبوونەوەی راستییەكان بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان داوا لە لیژنەكانی قائیمقامیەت بكەن رێگەیان پێنەدرێت كاری گواستنەوەی خوێندكاران بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شۆفێران نابێت رێگە بە خوێندكاران بدەن دەست لە جامی ئۆتۆمبێلەكان دەربهێنن و نابێت دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەكان بەرز بێت كە خوێندكاران رەفتار و پەیامی ناپەروەردەیی و نەگونجاو بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share