داواکاری بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی لە شاری سلێمانی درایە عەلی عەلاق

داواکاری بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی لە شاری سلێمانی درایە عەلی عەلاق

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەپەراوێزی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لەگەڵ پەرلەمانتار رەوەز احمد شا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان چاومانکەوت بە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق”.

دەشڵێت، “لە دیدارەکەدا لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە رەوشی دارایی و بازرگانیی شاری سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی گفتوگۆکرا و داواکاریی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی لە شاری سلێمانی پێشکەش بە عەلی عەلاق کرا، وەک پاڵپشتییەک بۆ چەند داواکارییەکی پێشتری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمان مەبەست، لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی بانکی و دارایی شاری سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم مامەڵەکاران و بازرگانان لە رایکردنی مامەڵە بانکییەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share