پرسی مووچەی هەرێم خرایە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک پێش ئێستا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پرسی مووچەی مووچەخۆارنی هەرێمی تێدا نەبوو.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز نزیکدەبینەوە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە، لەکاتێکدا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق پەیوەست بە مووچە ئەنجامدراون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە بنبەست و نەتوانراوە رێککەوتن بکرێت.