بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی رۆڵەکانمان لەبیرناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتگیریی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن و هەڵەبجەییەکان قوربانیی زۆریان داوە و خوێنی رۆڵەکانیان لەبیر ناکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و لە دیدارێکدا جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق کرایەوە بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان، نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەو رووەشەوە داواکرا بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان رەچاوبکرێت و هەموو لایەنەکان پشتیوانبن بۆ چارەسەری دەستووریانەی ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە.

لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکان و بەزاندنی خاک و ئاسمانی وڵاتەوە، هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بخاتە مەترسییەوە، هەروەها ئیدانەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکان کرا کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ژیان و ئارامیی هاوڵاتییان.

پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “دەبێت مافە دەستوورییەکانی هەڵەبجە پارێزراو بێت و بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی بەپارێزگابوونی دەکەین، هەڵەبجەییەکان قوربانیی زۆریان داوە و ئێمەش خوێنی رۆڵەکانمان لەبیر ناکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share