نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و گەر دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێتە بەرنامەی کارەوە پرۆسەکە دەکەوێتەوە مانگی داهاتوو.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سبەینێ بڕیارە دانیشتنێکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا بەرنامەی کار رانەگەیەندراوە و دیارنییە دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە یاخود نا”.

پێشتر نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریاندابوو، گەر دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێتە بەرنامەی یەکەمی کارەوە دانیشتنەکان بایکۆت دەکەن.

سبەینێ پێنجشەممە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت، گەر دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ مانگی داهاتوو دوادەکەوێت، ئەمەش بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بابەتی پێشتر

10 باشترین وڵاتانی جیهان لەڕووی کوالێتیی ژیانەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share