کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو هەولێر38 پلەى سیلیزى، سلێمانی 36 پلەى سیلیزى، دهۆک 37 پلەى سیلیزى، کەرکوک 40 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 38 پلەى سیلیزى، زاخۆ39 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 24 پلەى سیلیزى، سۆران 37 پلەى سیلیزى و گەرمیان 41 پلەى سیلیزى دەبن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: شێوازی خەرجکردن و داناوەی قەرزی جوتیاران جیاوازە و خۆمان دیارییدەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی قەرزی جوتیاران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و شێوازی پێدانی قەرزەکە…
Total
0
Share