وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق داشكاندنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكان رادەگەیەنێت.
وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەسەر دەستپێشخەریی هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكان داشكاندن بە رێژەی 30% بۆ سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكان دەكرێت، پاش ئەنجامدانی زنجیرەیەك رێوشوێنی هونەری.
ئەو بڕیارەش ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بە میدیاكان راگەیەندراوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
وەزارەتی پەیوەندییەكان داواشی لە سەرجەم میدیاكان كردووە سود لەو دەستپێشخەرییە وەربگرن لەڕێی سەردانكردنی كۆمپانیای گشتیی زانیاری و پەیوەندییەكان.