پلاسخارت: پارە دزراوەكانی عێراق بدەنەوە بە خاوەنەكانیان

جنین پلاسخارت

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان داوای گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراق دەكات و پشتگیریی لێكۆڵینەوە لەو كەیسەدا دەكات.

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق رایگەیاند، عێراق بە پارە دزراوەکانی کە چەندین ملیار دۆلارە دەتوانێت وەبەرهێنان لە قوتابخانە، نەخۆشخانە، بواری وزە، ئاو، رێگاوبان و هی دیكەشدا بكات.

پلاسخارت دەشڵێت، “ئەو پارانە بگێڕنەوە و بیدەنەوە دەست خاوەنی راستەقینەی خۆیان”.

هەروەك داوای پشتگیری لە حکومەتی عێراق دەكات لە لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوەكانیدا لەو دۆسیەیەدا.

پەیامەكە لەكاتێكدایە پێنجشەممەی رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت دزرانی 3.7 تریلیۆن دیناری لە داهاتی عێراق ئاشكراكرد و وتی، “كۆمەڵێك كەسی دیاریكراو، بڕی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار)یان لە پارەی باج لەناو بانكی رافیدەین دزیوە”.

دواتریش دەستەی دەستپاكیی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، دۆسیەكە لێكۆڵینەوەی تیاكراوە و لەئێستادا خراوەتە بەردەم دادگا.

لە ئایاری ساڵی رابردووشدا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئەوكاتی عێراق پرۆژەیاسای گێڕانەوەی پارە و سامانە دزراو و بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات، ئاڕاستەی پەرلەمان کرد و لە وتارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لە ساڵی 2003وە عێراق هەزار ملیار دۆلار (یەك ترلیۆن دۆلار)ی بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەستداوە، هەروەها 150 ملیار دۆلاریش لە گرێبەستە گەندەڵییەکاندا براوەتە دەرەوە.

بەرهەم ساڵح داوایكردبوو هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنرێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، هاوشێوەی هاوپەیمانێتیی دژی داعش.

بابەتی پێشتر

یەکێتی 17 ساڵە پۆستی سەرۆك کۆمار بەڕێوەدەبات

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: لە دابەشكردنی نەوتی سپیدا حكومەت نە ئەجێندای هەیە و نە پلان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در و عامری كۆبوونه‌وه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا…
Total
0
Share