// یارییەکە لە نێوان دوو یانەى گەورەدایە و یارییەکەش گرنگە نامانەوێت لە بەهێزی کەم بکەینەوە، دەمانەوێت لەبەردەم هاندەرانماندا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین
// پێویستمان بە سەرجەم یاریزانەکانە و دەبێت تەرکیزی تەواو بکەین
// موسیالا ئامادەیە بۆ یارییکردن، دەتوانێت 60 بۆ 70 خولەک یاریی بکات، بەڵام هێشتا بریارمان نەداوە سەرەکی بێت یان یەدەگ
// رێکەوتین لەسەر ئەوەى کیمیچ 60 خولەک یاریی بکات بۆ ئەوەى توشی کێشەى جەستەیی نەبێت
// لەگەڵ برۆنۆ و راشفۆرد و هویلند دەتوانن بە یاریی خێرا و هێرشی هەڵگەراوە یاریی بکەن
// هاری کەین ماوەى 10 ساڵ هاوکاری تۆتنهامی کردووە بۆ بردنەوەى زۆر، ئەو کەسێکی لەسەر خۆیە و متمانەى زۆری بەخۆیەتی.