// ئێستا کاتی ئەوەیە هەنگاو بەرەو ناسناوەکانی ئەوروپا بنێین، لەکاتێکی گونجاودا یەکەم یاریی ئەنجام دەدەین
// دەمانەوێت بەردەوام بونمان هەبێت لەسەرئەو یارییە باشەى دەیکەین
// با بزانین چۆن دەتوانین گۆرانکاری لە ئاستی خۆماندا بکەین، دەبێت بگەینە قۆناغی شانزە، ئامانجەکەمان هەنگاو بە هەنگاوە و سەرەتا دەمانەوێت بگەینە قۆناغی شانزەى چامپینۆز لیگ
// چامپیۆنز لیگ لە یاریگاى خۆمان دەستپێدەکەین و پێویستمان بە هاندەرانە
// هەمیشە حەزم بە تەحەدا قورسەکان بووە
// دەمانەوێت ڕکابەری لەسەر ناسناوی ئەم وەرزەى چامپیۆنز لیگ بکەین
// تیپەکە بە گشتی لە حاڵێکی باشدایە و بەتایبەت هێڵی پێشەوەمان زۆر چالاکە
// ئاراوخۆ دەتوانێت سبەى یاریی بکات بەڵام پێمان باشترە کە پشوی زیاتر بدات و بۆ شەممە ئامادە دەبێت
// لە 2015ەوە نەبوینەتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و پێویستە هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێشەوە
// پێموانیە کەسایەتیمان لەدەستدابێت، کاتێک چوینە ناو یاریگاى بایرن ڕێزگرتنێکی زۆرمان بینی
// ئێمە بەڵێن بە هاندەران دەدەین کارێکی گەورە ئەنجام بدەین
// ئامانجی سەرەکیمان گەیشتنە بە قۆناغی شانزە و دواتر بزانین ڕووبەرووی چی دەبینەوە