تەرمی گەنجێک لە خانویەکی تەواو نەکراودا دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە بوونی تەرمێک لە خانویەکی تەواو نەکراودا ئاگادارکراوەتەوە و پۆلیس دەڵێت ئاسەواری پەت بە ملیەوە دیار بووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” تەرمی گەنجێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی هەواڵەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا تا هەردوو ئەنجامەکە بەراورد بکرێت و یەکلایی بێتەوە کە ڕوداوەکە خۆکوژی بووە یان تاوانکاری”.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، ” گەنجەکە ناوی ( ه،ت،س ) لە ڕەگەزی نێرە، لەدایک بووی ساڵی 2001 پیشەی خوێندکارە و دانیشتوی ڕانیەیە لە گەڕەکی ڕاپەڕین، تەرمەکەی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە ڕانیە گەڕەکی قولـلە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە پاشان گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە”.

لە ڕوداوێکی دیکەی مردندا دوێنێ 26ی کانونی یەکەم، مێرد منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کە باوکی غەسالەی جیاکردنەوەی چەو و لمی هەبوو، بە بارهەڵگرێکەوە کەوتووەتە ناو زێی بچوک و گیانی لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمە تازەکەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان بێ زیان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێلكە هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە دابەزیوە و یەك كارتۆنی بە 64 هەزار دینارە، لەكاتێكدا هەفتەی…
Total
0
Share