80%ی ئاوی پاك لە رێگەی ئاوی سەرزەوییەوە دابیندەكرێت

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانە دوو ملیۆن و 784 هەزار و 606 مەتر سێجا ئاوی پاك بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت، كە تێچووی ساڵانەی 552 ملیار دینارە، هەروەها خەریكی تەواوكردنی پڕۆژەكانی ئاوی سەرزەویین، كە لە ڕێگەی گلدانەوە و پاڵاوتن و ناردنەوە، ئاوی پاك بۆ دانیشتووان دابیندەكات.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان راگەیاند، “بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی 11 پڕۆژەی ستراتیژی لە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و وەزارەتی شارەوانیی حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێدەكرێن، ئێستا 50%ـی بەرهەمهێنانی ئاو لە رێگای بیرەكانەوەیە، 50% ـی تر لە ڕێگەی پڕۆژەكانی ئاوی سەرزەوییەوەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە تەواوبوونی 11 پڕۆژەكەی ئاو، 80-82%ـی دابینكردنی ئاو پشت بە ئاوی سەرزەوی دەبەستێت، كە بەهۆیەوە ئاوی ژێرزەوی دەپارێزرێت و بیرەكان دادەخرێن، لە هەمان كاتدا ئاو ئاسانتر بە هاوڵاتییان دەگات.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم راشیگەیاند، “بەپێی پێوەری نێودەوڵەوتی، بەكارهێنانی ئاو بۆ هەر تاكێك لە رۆژێكدا 250 لیترە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بڕی بەكارهێنانی ئاو بۆ هەر تاكێك 500 لیترە، بەوەش هاوڵاتییان زیاتر لە ئاستی دیاریكراوی نێودەوڵەتی ئاو بەكاردەهێنن”.

بابەتی پێشتر

"سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە"

بابەتی دواتر

بۆ ئەمساڵیش دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دابەزی و 100 دۆلار بە 149…
Total
0
Share