راگەیەندراوێک لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا كۆتایی بە مۆڵگە و حەشارگەكانی دا*ع*ش و شانە نوستووەكانی تیر*ۆرستا*ن هێنرا و دەست بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن و پەڕاوێكدا گیرا، كە زانیاری تێدا تۆماركراوە.

“كوڕانی كۆماندۆی” كوردستان لەرێگەی سەرچاوە و زانیاری ووردی هەواڵگری لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لە سەعات ٤.٠٠ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ لە سنوری گەرمیان و بە دیاریكراوی “بەرزاییەكانی دوراجی”، دەستیان بە كێوماڵ كردنی ناوچەكە كرد و ژمارەیەك تونێل و حەشارگەی تیر*ۆرستا*ن، كە شوێنی حەوانەوە و هەڵگرتنی ئازوقە و بەندینخانەی كاتی بوو خاپوور كرد و یەكێك لە حەشارگەكەیان تەقاندەوە.

لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و بەهۆی سەختی شوێنەكە و نەبوونی رێگەی ئۆتۆمبێل سود لە ئامێری “شۆفڵ” بینرا بۆ دروستكردن و چاککردنی ڕێگاكە، تا هێزەكان بتوانن بگەنە ئامانجەكان، هاوكات لە ئاسمانەوە فڕۆكەی هاوپەیمانان چاودێری كۆی ئۆپەراسیۆنەكەی كرد.

لە یەكێك لە تونێلەكان “كوڕانی كۆماندۆ”ی كوردستان دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی پەیوەنیكردن و چەند پەڕاوێكدا گرت، كە زانیاری تێدا تۆماركراوە، بە كۆتا هاتنی ئۆپەراسیۆنەكە تەواوی حەشارگە و مۆڵگەكانی تیر*ۆرستا*ن، لەو ناوچەیە لەناوبراون و هیچ ئاسەوارێكیان نەما .

لەم لینکەوە ئۆپراسیۆنەکە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە…
Total
0
Share