بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەباشان دەستیپێكرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كۆبووەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی وڵات، دەرئەنجامی سەردانەکانی سەرۆک بافڵ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەغداد، ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئامادەکارییەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەكێتی.