نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ تەواوکردنی رێککارەکانی دابەشکردنی زەوی و لە ئێستادا لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە قۆناغی کاری وردبینیکردنی فۆڕمی زەوی فەرمانبەراندان کە فەرمانی ئەنجومەنیان هەیە و رێککارە هونەری و ئەندازیاری و یاساییەکانی قۆناغێکی باشی بڕیووە و لە ماوەیەکی نزیکدا رێککارەکانی ئەنجامدانی تیروپشک ئەنجامدەدرێت بە پێی زەوی پێویست بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان گەڕاوەتەوە و رێککارەکانیان تەواو کردووە”.

داوایشیکرد، “ئەو فەرمانگانەی کە تا ئێستا سەردانیان نەکردووین و نوێنەریان دیاریی نەکردووە و کاری سودمەندنەبوونی فەرمانبەرەکانیان تەواو نەکردووە پەلە بکەن لە تەواوکردنی و ئاگادارکردنەوەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە بارانبارین هەرێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share