پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا بە فێڵ پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵی جیاواز پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، یەکێکاین ژنێکە کە ەناوی هاوسەرگیرییەوە پارەی لێوەرگرتووە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵیان لێکرابوو و پارەیان لێسەندرابوو، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تۆمەتبار، “ر. ا. م.” لەدایکبووی 1995ـە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە بەناوی هاوسەرگیرییەوە ژنێکی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: میدیاکانمان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جددی و گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دووەمین کۆنفرانسی رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی…
Total
0
Share