عێراق لە ریزبەندیی کاریگەرترین وڵاتانی جیهاندایە

گۆڤاری CEOWORLD کە تایبەتە بە ئامار و سەرژمێریی وڵاتانی جیهان ئاشکرایکردووە، عێراق لە پلەی 50یەمینی جیهانی و چوارەمی عەرەبیدایە بۆ کاریگەرترین وڵات.

گۆڤارەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمریکا بۆ ساڵی 2023 لە پلەی یەکەمی ریزبەندیی کاریگەرترین وڵاتانی جیهاندایە، بە 95.29 خاڵ، لە کۆی 195 خاڵ کە لە خشتەکەدا هاتووە، بەو پێیەی لە بوارەکانی زانست، وەرزش، تەکنەلۆژیا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە، هەروەها وڵاتەکە بە بەهێزترین ئابوری و سوپای جیهان جیا دەکرێتەوە”.

هەروەها چین بە 95.09 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، روسیا بە 94.26 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، هیندستان بە 94.16 خاڵ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، پاشان فەرەنسا بە کۆکردنەوەی 94.15 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

لە جیهانی عەرەبیدا سعودیە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئیمارات پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پلەی 33ی جیهانی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی 88.36 خاڵ، میسر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، بە کۆکردنەوەی 86.4 خاڵ لە پلەی 41ی جیهاندایە، دواتر عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و پلەی 50ی بەدەستهێنا لە جیهاندا بە 83.1 خاڵ.

 

بابەتی پێشتر

پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری بۆ 300 منداڵ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا رێوشوێنی بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share