گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەركرا

كێشەی دواكەوتنی دەركردنی پاسپۆرت چارەسەركرا بە گەیشتنی بڕێكی زۆری دەفتەری پاسپۆرت، وەك ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی پێداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، كێشەی دواكەوتنی دەركردنی پاسپۆرت بەرەو چارەسەرە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بڕێكی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشت و لە بەغداد دەست بە چاپكردنی دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، پلانێك دانراوە بۆ دابەشكردنی دەفتەری پاسپۆرت لە جۆری A بەسەر پارێزگاكاندا لە هەفتەی داهاتووەوە و، بەردەوامیش دەبێت تا چاپكردنی سەرجەم ئەو پاسپۆرتانەی چاوەڕوانی دەرچوونن.

هەروەك لە زاری لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە رایگەیاند، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كۆتایی بە سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بە دەركردنی پاسپۆرت دەهێنرێت.

روونیشیكردەوە، كاركردنیان بەردەوامە لەسەر كردنەوەی نوسینگەی نوێ بۆ دەركردنی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە ناوخۆ و وڵاتانی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیركراون

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت،”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share