خۆپیشاندان لە پێنجوێن بەردەوامە

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك، هاوڵاتییانی دانیشتووی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی نەوت و زیادكردنی بڕەكەی دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە هاوڵاتییانی دانیشتووی پێنجوێن لە دەروازەی قەزاكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای هاتوچۆكردن بۆ هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن-ـیان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن رایگەیاند، خۆپیشاندەران داوای كەمكردنەوەی نرخی نەوتی حكومی و زیادكردنی بڕەكەی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share