ڤیدیۆ.. ڕوسیا هێزی زیاتر ڕەوانەی عەین عیسا دەکات

دوای بەردەوامی پێکدادانەکان لە نێوان گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕوسیا هێزی زیاتری ڕەوانەی دەوروبەری شاری عەین عیسا کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دوێنێ یەکشەممە، 27 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، هێزی زیاتری ڕوسیا لەو بنکانە جێگرکراوە کە پێشتر بە دەست ڕوسیا و حکومەتی سوریاوە بوون.

ناردنی ئەو هێزە ڕوسیانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، هاوتا تورکییەکەی گفتوگۆیانکرد و چەند پرسێکی پەیوەست بە سوریایان تاوتووێ کراون.

پێدەچێت لەو گفتوگۆیەدا شوێنی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی حکومەتی سوریا و ڕوسیا دیاریکرابێت، کە پێشتر چەکدارەکانی نزیک لە سوپای تورکیا هەوڵی داگیرکردنی ڕێگەی ئێم فۆڕ یان دەدا لە نزیک شاری عەین عیسا.

هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیکی، لە کاتێکدایە کە یەک ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ئاگربەستی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە بە نێوەندگیری ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەنرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
زیاتر ببینە

بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بەشدار حەسەن، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار ئازادكرا و ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە…
Total
0
Share