نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ بەشەخۆراكی سەرجەم مانگەكان بدرێت و هیچ مانگێك نافەوتێت”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەبێت هاوڵاتییان لە ماوەی مانگێكدا سەردانی بریكارەكانیان بكەن تا بەشەخۆراكەكەیان وەربگرن بەو پێیەی خراپ دەبێت ئەگەر نادەگەڕێتەوە بۆ كۆگاكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە بریكارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە كە بەشەخۆراكەكانیان وەربگرن و ئەوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

لەبارەی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانەوە، بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاشكراشیكرد، ئەمساڵ بەشەخۆراكی مانگی حەوت دابەشكراوە و دەستبەدابەشكردنی مانگی ئاب دەكرێت و لە كۆگاكان ماددەیەكی خۆراكی زۆر لەبەدەستدایە و چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ سەرجەم مانگەكان بدرێن و هیچ بەشە خۆراكێك نەفەوتێت.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی رووداوەكەی بەیانی ئەمڕۆی ناوبازاڕی شاری سلێمانی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share