یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە دەست بەسەر یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان لە 13ی ئەیلول سێ تۆمەتباریان لە هەولێر دەستگیركرد.

لەو چالاكییەدا یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە روونیشیكردەوە، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی قوباد تاڵەبانییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە…
Total
0
Share