لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه‌ به‌ بریكارنامه‌ی ساخته‌ مامه‌ڵه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئۆتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه‌، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد”.

ئاشکراشیکرد، “سەرەنجام توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت ‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كاریی به‌هاوكاری‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیركران، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌ به ‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ خاوندارییه‌كه‌ی‌ گواسترابوه‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌سێكی‌ تر”.

باسیلەوەشکرد، “له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ع، خ له‌دایكبووی‌ 1992 – س، م، ج له‌دایكبووی‌ 1986 – ع، ف، ع له‌دایكبووی‌ 1979) بە بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بابەتی دواتر

نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 92 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share