كارمەندێكی پۆلیسی زاخۆ لە ئاكامی شەڕێكدا گیانیلەدەستدا

دوای برینداربوونی لە شەڕێكدا كارمەندێكی پۆلیسی زاخۆ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ بەشی فریاكەوتنی پۆلیس لە رووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك لە ھۆڵەكانی ئاھەنگێڕان ئاگاداركراوەتەوە.

دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس و هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكە، یەكێك لە كارمەندانی تیمەكە بەناوی (ئەیوب ئازاد زوبێر) برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، وتەبێژی پۆلیس وای وت.

وتیشی، لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ كراوە و رەوانە كراوەتەوە، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ تەندروستیی تێكچووە و دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد رەمەزان ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی یاسایی بۆ رووداوەكە رێكخراوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەن بۆ زانینی هۆكاری سەرەكیی گیانلەدەستدانی كارمەندەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ئەمساڵ زیاتر 55%ی بەشداربووانی لە دەرەوەی عێراقن

کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی ئاشکرایکرد، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە و پێشانگاکە…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share