پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە زیاتر لە 20 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 20 ملیۆن و 75 هەزار دیناری لە هاوڵاتییەک دزیبوو.

لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دزی لێ كراوە و بڕی 20 ملیۆن و 75 هەزار دیناری لێدزراوە، بەدواداچوونەكان دەستیپێكرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بە وتەی تۆمەتبار بە پارەی دزیكردنەكە كڕیویەتی .

لەئێستادا تۆمەتبار (س،أ،م لەدایكبووی 1988 ) بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواودەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share