سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بڕیاری راگەیاند

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەت ناتوانێت یاسا پێشێل بكات بۆیە قەرز بە هەرێمی كوردستان دەدات و لەبارەی كەركوكەوە، دەڵێت،”هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك ئەنجامدەدرێت”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاسای بودجەمان هەیە وماددەی 12 و ئەو ماددانەی تایبەتن بە هەرێمی كوردستانو شتێك نییە بە ناوی پارەداركردن یاخود مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، تەنها پشكی هەرێمی كوردستان هەیە كە 12.67% دیاریكراوە و كۆی گشتیی خەرجییەكانی لێدەبڕدرێت بۆی رەوانەدەكرێت

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەت ناتوانێت یاسا پێشێل بكات بۆیە قەرز دەداتە هەرێمی كوردستان و ئێمەپابەندن بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەرێم رووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە، وتيشی مووچە شایستەیەكی ئەخلاقی و نیشتمانیی هاوڵاتییانە و حكومەتيش ناتوانێت یاسا پێشێل بكات، هەر بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانی دەسەڵاتی خۆی بەكارهێنا و بڕیاریدا قەرز بە هەرێم بدات.

لە بارەی دۆخی كەركوكەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك ئەنجامدەدرێت و كێشەی كەركوك سیاسییە نەك ئەمنی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كێشەی كەركوك چارەسەردەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دەیویست پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزە…
Total
0
Share