وەزیری پەروەردە بۆ مامۆستایان: داوای مافەکانتان لە بەغداد بکەن

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە رەوایەتیی داواکاریی مامۆستایان کردەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە و رایگەیاند، بەغداد بەرپرسیارە لە نەناردنی مووچە و یەکدەنگبن بۆ داواکردنی مافەکانتان لە حکومەتی عێراق.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 13ی ئەم مانگە وادەی دەستپێکردنی خوێندنە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، پاڵپشتیی داوای مامۆستایان دەکەین سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەغداد هۆکارە بۆ نەناردنی مافی مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدەن.

باسی لەوەکرد کە هەرێمی کوردستان پابەندبووە بەسەرجەم ئەو مەرجانەی حکومەتی فیدراڵ دایناوە، بەڵام بەغداد تا ئێستا پارەی هەرێمی نەناردووە.

وەزیری پدەروەردەی هەرێم ئاماژە بۆ ەوە دەکات، پرسی ده ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن جیاوازه له پرسی دواخستنی پێدانی موچه و پێویستە پرۆسەی خوێندن بە سەرکەوتووانە بەردەوام بێت.

سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی دواکەوتوو، رایگەیاند، ئەگەر بەغداد مووچەی دوو مانگی رابردوو بنێرێت، حکومەتی هەرێمیش بۆ ماوەی دوو مانگ خەرجی دەکات.

سەبارەت بەوەی دەنگۆی دابەزینی ڕێژەی خوێندن لە کوردستاندا بڵاوبووەوە، حەمەسەعید دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا هەرێم دابەزینێکی ڕوونی لە ڕێژەی نەخوێندەواری تۆمارکردووە، چوار ساڵ لەمەوبەر رێژەی نەخوێندەواری 24% بووە و ئێستا لە%16 تێناپەڕێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت: ئەم هەفتەیە ئەنجومەنەکە بڕیار لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغداد نادات

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵسەنگاندنی لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە نەکردووە کە لەبارەی داهاتی نانەوتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە، “لە ساڵڕۆژی…
Total
0
Share