ناسنامەی دوو لە قوربانییەکانی هێرشەکانی 11 سێپتەمبەر دیاریکرا

ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر هێرشەكانی سەر ئەمریکا لە 11ی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە دوو هەزار و 753 کەس گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستاش ناسنامەی بەشێکیان دیارنییە.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەدوای 22 ساڵ لە هێرشەکانی 11 ی سێبپتەمبەر لەسەر داوای کەسوکارەکانیان لە رێگەی تەکنیکێکی پێشکەوتووی پشکنینی ترشی ناوەکی توانیویانە ناسنامەی دوو قوربانیی هێرشەکان دیاری بکەن، کە ژنێک و پیاوێکن.

بە ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو دوو قوربانییە، ژمارەی ئەو قوربانیانەی ناسنامەکانیان ئاشکراکراوە گەیشتووەتە هەزار و 649 قوربانی و هێشتا ناسنامەی هەزار و 104 کەسی دیکە ئاشکرانەکراون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share