جی 20 دەیەوێت هیندستان و ئەوروپا بەیەکەوە ببەستێتەوە

ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریان لە پلانێکی گەورە کردووە بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی ئابوری کە ئەوروپا بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستانەوە ببەستێتەوە لە رێگەی شەمەندەفەر و دەریاوە کە جۆ بادین سەرۆکی ئەمریکا بە پڕۆژەیەکی گەورە پێناسەی کردووە.

نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و ئورسولا ڤۆن دێر لێین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی جی 20 کە لە نیودەلهی بەڕێوەچوو پڕۆژەکەیان راگەیاند.

هاوکات رێڕەوەکە هەریەکە لە هیندستان، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا لە رێگەی بەندەرە دەریاییەکان و رێڕەوی شەمەندەفەرەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، وەک هەوڵێک بۆ خێراتر و هەرزانکردنی بازرگانی و بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابوری و پەیوەندیی دیجیتاڵی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیكەوە پڕۆژەکە دەتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هیندستان و ئەوروپا بەڕێژەی 40% خێراتر بکات و یارمەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بدات، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەوبارەیەوە دەڵێت، “ئێمە پێمانوایە خودی پڕۆژەکە بوێرانەیە و گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share