لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای گەرمیانەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ و هۆبەی جوڵانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه‌ به‌تۆمه‌تبار بووه‌”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ئـ، م، أ لەدایكبووی 2003) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ره‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد باقر قالیباف دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: سوورین لەسەر پابەندبوون بە یاسای بودجە_ەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share