لە قەزای خەبات شەڕە تەقە روویدا

لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان چەند كەسێك و خاوەنی موەلیدەیەكی ئەهلی روویدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا شەڕە تەقە لە نێوان چەند كەسێك و خاوەنی موەلیدەیەكی ئەهلی روویداوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە و وتیشی، “هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share