بومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب روویدا و نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە لە باشووری رۆژئاوای مەراکیش لە مەغریب روویدا و بەهۆیەوە نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین بیناش رووخان.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 296 کەس گیانیان لەدەستداوە و 153 کەسیش برینداربوون، ئەوەشی خستەڕوو کە قوربانییەکان لە ناوچەکانی ئەلحوز، مەراکش، وزازات، ئەزیلال، شیشاوا و تارودانت تۆمارکراون.

بەشێک لە دانیشتوانی ئەو شارە ئەوەیان خستەڕوو، ژمارەیەک بینا رووخاون و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش ڤیدیۆی رووخانی منارەی مزگەوتێک و بڵاوبوونەوەی داروپەردووی رووخاوی سەر ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردەوە.

مەراکیش، كە شارێکی گەشتیاریی کۆن و قەرەباڵغە، لەنێو ئەو ناوچانەی مەغریبدایە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە دیوارێکی شارەکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست بەشێکی کەوتۆتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە بڵاوبۆتەوە، هەروەها درزێکی گەورە لە یەکێک لە بەشەکانی تری دیوارەکەدا دەرکەوتووە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: هیچ هۆکارێک نابینن بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم

بابەتی دواتر

هۆشداری بۆ ئەوانەی چای سەوز زۆر دەخۆنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share