لە شاری هەولێر دەستبەسەر زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن پێوەی راگەیاند.

بەڕێوەبەایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ  توانرا بڕی شەش کیلۆ و 700 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجوانا و تلیاک لەگەڵ  هەزار شیت ترامادۆڵ و 10 شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم چالاکیەدا توانرا سێ کەس دەستگیربکرین کە بەکاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەعەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

سەباح حەبیب: بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردن لە کەرکوک دواناخرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی كەركوك دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share