ماڵی نوێی بەساڵاچووان لە سلێمانی دەكرێتەوە

بڕیارە رۆژی‌ شەممە 9ی ئەیلول ماڵی نوێی بەساڵاچووان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌ کۆمەڵایەتی سلێمانی‌ لە شارۆچكەی سیتەک بکرێتەوە.

بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌ بەوەکالەت رایگەیاند، ماڵی بەساڵاچووان یه‌كێكە له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌ركی‌ گرتنەخۆی بەساڵاچووان و پەککەوتەی له‌ ئه‌ستۆیه‌ و توانای‌ هه‌یه‌ 150 بەساڵاچوو وەربگرێت و خزمەتی پێویستیان بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی‌ كه‌می‌ ستاف و دووریی رێگەی ستافەکان لە ماڵە نوێکەوە چەند کێشەیەکیان رووبەڕوو دەبێتەوە، بەڵام كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی‌ ستاف و دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە تا توانای‌ ماڵەکە لە رووی کوالێتی و خزمەتکردنەوە بەرزبکەنەوە.

ماڵی نوێی بەساڵاچووان ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكەی سیتەک و بڕیاروایه‌ كاتژمێر 11ی‌ رۆژی‌ شەممەی هەفتەی داهاتوو 9ی ئەیلول لە مەراسیمێکدا بە فەرمی بەڕووی سوودمەندانیدا بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: نیوەی هاوڵاتییان بۆ مانگی شوبات کەمتر لە 36 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دابەشکردنی پسوڵەی کارەبای بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share