راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتییەك لەسەر ئەوەی كەوا لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر پارەی لێدزراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە دەستبەجێ دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد و بۆمان دەركەوت كەوا باندێكی پێنج كەسی كە بە رەگەز عەرەبی سوریان، لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ریكلامیان دەكرد بە دراوی لیبییەوە یاخود ئاڵوگۆڕی 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عێراقی بە نرخی بانكی ناوەندی.

ئامژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی مورافەعەکەی مام جەلال لە ئەنجومەنی…
Total
0
Share