سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی رێکخراوەکەیان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ لابردنی ئەو کۆت و بەندەی کە ئەمڕۆ لەسەر ئاستی پێکهاتەی بازرگانیی نێودەوڵەتی هەیە، وتیشی، “یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان گەڕاندنەوەی دەستپێشخەرییەکەی دەریای رەشە”.

جەختی لەوەشکردەوە کە بۆ گەڕاندنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵە پێویستە سیستمێکی گەرەنتیی هاوبەش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دابنرێت بۆئەوەی ئاسایشی خۆراکی جیهانی نەکەوێتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و کەش فێنک دەبێت

بابەتی دواتر

ئەفسانەیەكی زۆرانبازیی عێراقی كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share