بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.
لەدوای ئەو گرژیانەی لە سەردانەکەی زلێنسکی بۆ کۆشکی سپی کەوتنەوە، ئەم دیدارە دەبێتە دووەمین دیداری نێوان ئەو دوو سەرۆکە.
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، دۆناڵد ترەمپ ویستی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤـ.ـلادمێـ.ـر پـ.ـوتیـ.ـن سەرۆکی روسیا دەربڕیوە و پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیەش ئەنجامبدرێت.