یانەى مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە ئەوان پابەند دەبن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوەو چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی دەکەن.
ئیدارەى مانچستەر جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک دژی توندوتیژین و گەر ساغ بێتەوە بەسەر ئەنتۆنیدا ئەوا بڕیاری توند دەدەن.
باسیشیان لەوە کردووە کە ئەوان ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن بۆ بڕیار دان لەسەر داهاتووی ئەنتۆنی
خۆشەویستەکەى ئەنتۆنی چەندین بەڵگەی خستۆتە ڕوو بەوەى یاریزانە بەرازیلیەکە توندوتیژی جەستەیی لەگەڵ بەکارهێناوە