لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی زیادیکردووە

حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لە شاری سلێانی بەرەدوامە لە بەرزبوونەوە و پسپۆڕێکی بوارەکە دەڵێت، بەهۆی بڵاوی کۆلێرا لەم جۆرە وڵاتانە لە دۆخێکی لەوجۆرەدا حاڵەتەکان بە کۆلێرا دادەنرێن.

دکتۆر گۆران محێدین پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان رۆژانە سەردانیان دەکەن و تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، ئەو ژمارەیەش لە دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر هەڵکشاوە.

بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، بەر لە 22ی ئاب، رۆژانە 10 بۆ 15 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە سەردانی دەکردن، بەڵام لەدوای ئەو کاتەوە ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 40 بۆ 45 حاڵەتی رۆژانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “بەهۆی ئەوەی لە وڵاتەکانی وەکو ئێران، عێراق و هەندێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە کۆلێرا بەربڵاوە، بۆیە هەموو ئەو حاڵەتانە بە کۆلێرا دادەنرێن و هەمان چارەسەریان بۆ بەکاردەهێنین”.

دکتۆر گۆران محێدین پزیشکی پسپۆڕ، هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی بۆ زۆر هۆکار گەڕاندەوە و ئاوی خورادنەوەی وەک یەکەم هۆکار دانا، بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکان لە ناوچە و شوێنی جیا جیاوە سەردانیان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای…
زیاتر ببینە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە”. ئەمڕۆ شەممە، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share